
بهدواداچوونى لیژنه هاوبهشهكانى قایمقامیهتى سلێمانى لهناو بازاڕ | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد/ SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان كە بازاڕ لەژێر كۆنترۆڵدایە و ڕێگە بەهیچ خاوەن دووكان و شوێنێكی گشتی نادەن بەبێ هۆكار نرخەكان بەرز بكاتەوە، هۆشداریش دەداتە خاوەن دووكان و فرۆشیاران كە هەر خاوەن دووكان و ماركێتێك بە بێ هۆكار نرخ بەرزبكاتەوە ڕاستەوخۆ شوێنەكەی دادەخرێت تا ئێستا 30 پسوولەی سەرپێچییان بۆ خاوەن دووكان و ماركێتەكان كردووە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هەروەك پێشتر ئامادەكاریمان بۆ كردوو لە دوای تێپەڕبوونی 10 ڕۆژ بەسەر مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا تا ئێستا توانیومان لیژنەكانمان بەشێوەیەكی چالاك و چڕ و پڕ چاودێری بازاڕو شوێنە گشتیەكان بكەن بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لەبەرزكردنەوەی نرخ لەلایەن خاوەن و دووكان و فرۆشگاكانەوە، بۆیە دڵنیایی دەدەین هاووڵاتیان كە بازاڕ لە ژیر كۆنترۆڵی لیژنەكانماندایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆشدای دەدەین خاوەن دووكان و ماركێت و فرۆشگاكان كە هەر شوێنێك بەبێ هۆ و تەنها لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی و قۆستنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان نرخی كاڵاو شەمەك بەرز بكاتەوە ئەوا ڕاستەوخۆ شوێنەكەی دادەخەین، هاوكات پێشتریش لای خۆمانەوە سەردانی مەیدانیمان كردووە و نرخی كاڵاو پێداویستییە سەرەكییەكانمان لای خۆمان تۆماركردووە و ئێستاش ڕۆژانە نرخەكان بەراودر دەكەینەوە و ڕێگە نادەین بە گرانفرۆشی لەمانگی ڕەمەزاندا.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەكانمان لە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە تا ئێستا زیادە لە 30 پسوڵەی سەرپێچییان بۆ دووكان و ماركێتەكان كردووە كە بەشێكیان خۆراك و كاڵای ماوەبەسەرچوو لە دووكانەكانیادا هەبووە و فرۆشتوویانە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



