
كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
كۆتا كۆمپانیا كه وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له بیره نه‌وتیه‌كانى هه‌رێمدا كارده‌كات كاره‌كانى خۆى راگرت و پشكى دوو گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى وه‌به‌رهێنه‌رى نه‌وتى هه‌رێميش له دابه‌زینى به‌رده‌وامدایه.
ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات راگیراوه، كۆمپانیاى گڵف كیستۆن پێترۆڵیۆمى به‌ریتانیش وه‌ك كۆتا كۆمپانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “له دوێنێ هه‌ینیه‌وه به‌ته‌واوه‌تى وه‌به‌رهێنانى له كه‌رتى نه‌وتدا راگرتووه و ده‌ستى كردووه به عه‌مباركردنى و له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا ته‌واوى پرۆسه‌ى عهمباركردنهكه كۆتایی دێت”.
وه‌ستاندنى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى و راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى بووه‌ته هۆكارى دابهزندنى پشكه‌كانى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم له‌نێویشیاندا گڵف كیستۆن، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا هه‌فته‌ى رابردوو17% پشكه‌كانى له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، كۆمپانیاى دى ئێن ئۆى نه‌رویجى، به‌ڕێژه‌ى 5% پشكه‌كانى له‌ده‌ستدا.
كۆمپانیاى گلف كیستۆنى به‌ریتانى له كێڵگه‌ى شێخان سه‌رقاڵى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتیه و رۆژانه 45 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌پێى زانیارییه‌كانى نێو بهیاننامهكهیان، “تواناى عه‌مباركردنى 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



