
SNN-
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئامادەیی خۆی نیشانداوە، بۆ ئەوەی ھاوکاری زیاتریان بکات لە بەرامبەر ھەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار بەرامبەربە دۆلار.
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ساڵانەی سندوقی نێودەوڵەتیی نەختینە و بانکی نێودەوڵەتیی لە واشنتن لەگەڵ براین نیلسۆن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، کۆبووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کراوە لەبارەی ئاسانکاری رێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ حەواڵەکردنی دارایی و هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئامادەیی خۆی نیشانداوە، بۆ ئەوەی ھاوکاری زیاتر بانکی ناوەندیی عێراق بکات لە بەرامبەر ھەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار.
لە ماوەکانی رابردوودا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد، بە جۆرێک 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا، گەیشتە 170ھەزار دینار. بەڵام دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و 320 دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاریی کردووە، لەئێستادا، نرخی دۆلار بەرامبەربە دیناری عێراق لە بازاڕەکاندا، روو لە دابەزینە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


