حكومەتی عێراق دەیەوێت كامپی ئاوارەكان لەهەرێمی كوردستان دابخات و پارتی ڕێگرە

منداڵی ئاوارەی سوری
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ئیستادا هیچ مەترسییەكی ئەوتۆ نەماوە لەسەر ئەو ئاوارانەی كە بەهۆی هێرشەكانی داعش ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو لە چەند كامپێك نیشتەجێبوون، بەڵام لە ئێستادا حكومەتی عێراق بەنیازی داخستنی سەرجەم ئەو كامپانەیە، بەڵام پارتی ڕێگری دەكات لە داخستنیان، وەزیری كۆچەبەرانی عێراقیش دەڵێت هیچ دەستەڵاتێكمان نییە بەسەر ئەو كامپانەدا.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لەپەرلەمانتارانی عێراق وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، حكومەتی عێراقی لە كابینەی پێشوو چەندین جار هەوڵیدا بوو كە سەرجەم كامپی ئاوارەكانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە هەرێمی كوردستان دابخات و ئاوارەكان بگەڕێنێتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و قەرەبوشیان بكاتەوە، بەڵام پارتی ڕٍێگربووە لەو هەوڵەی حكومەتی عێراقی ئەوەش لە پێناو ئەوەی بابەتی بوونی كامپی ئەو ئاوارانە لەهەرێمی كوردستان وەك كارتێكی سیاسی لەبەرامبەر حكومەتی عێراق بەكار بهێنێت و هەروەها لەسەردانی بەرپرسانی بیانی وانیشان بدات هەرێمی كوردستان باوەشی بۆ ئاوارەكان كردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا جارێكی دیكە حكومەتی نوێی عێراق بەرپرسانی هەرێمیان ئاگاداركردووەتەوە كە بە نیازی داخستنی سەرجەم كامپی ئاوارەكانن لە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 37 كامپە، بەڵام جارێكی دیكە پارتی ڕێگرە و نایەوێت ئەو كامپانە دابخرێن، بەتایبەت كامپی مەخمور و ئەو كامپانەی دیكە كە ئاوارە ئێزدییەكانی تێدایە و ڕێگە نادات بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.
SNN ئەوەشی زانیوە كە حكومەتی عێراقی بەرپرسانی هەرێمیان ئاگادار كردووەتەوە كە ئەگەر ئاسانكاری نەكەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و داخستنی تەواوەتی ئەو كامپانە، ئەوا لەمەودوا هیچ جۆرە هاوكارییەكی دانیشتووانی ناو كامپەكان ناكات و دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی سەرجەم بەرپرسیارێتی دابینكردنی پێداویستیەكانی دانیشتووانی كامپەكان لە ئەستۆ بگرێت و نابێت ڕێگریش بكات لەهەر ئاوارەیەكی دانیشتووی ئەو كامپانەی كە بەنیازی گەڕانەوەن بۆ جێگەوماڵ و حاڵی خۆیان.
پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمانی عێرا جەخت لەوەدەكەنەوە كە مەبەستی سەركی پارتی لە هەوڵەكانی بۆ ڕێگریكردن لە داخستنی كامپەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەكاتی پرۆسەی دەنگدان سود لەم ئاوارانە وەردەگرێت بۆ ساختەكاری و بەكارهێنانیان لەبەرژەوەندی خۆیان.
هاوكات لە نوێترین لێدوانیشدا ( ئیڤان فایەق) وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی ئەوەی ڕاگەیاندووە كە هیچ دەستەڵاتێكیان نییە بەسەر كامپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەكاردەهێندرێن.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



