
قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له سلێمانى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم رایگه‌یاند: رۆژى 27ى ئایار، دۆخەکە وەک پێش جەژن ئاسایی دەبێتەوە، وتیشى: ” شوێنە گەشتیارییهكان بەڕووی هاووڵاتییاندا ده‌كرێنه‌وه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نادر رۆستى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گهشوگوزارى هه‌رێم رايگه‌یاند: “رۆژى چوارشه‌ممه 27ى ئایار، قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شار و شارۆچکەکان نامێنێت و دۆخەکە وەک پێش جەژن ئاسايی دەبێتەوە”.
وتیشى: ” شوێنە گەشتیارییهكان بەڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا دەکرێنەوە”.
وته‌بێژى ده‌سته‌ى گهشوگوزارى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هیوادارین سەرجەم شوێنەکان و هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن، چونکە مەترسی کۆرۆنا بەردەوامە”.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم پێش جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێر له‌نێو شار و نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمدا راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان دووربن له ئه‌گه‌رى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا و رێگه‌بگرن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسه‌كه.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13 hours لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13 hours لهمهوپێش



