وەزارەتی خوێندنی باڵاى هەرێم بڕیاریدا کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ بهێندرێت

ژماره‌یه‌ك خوێندكار له زانكۆى سلێمانى | فۆتۆ: به‌شى زه‌ویناسى له زانكۆى سلێمانى
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وەزارەتی خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاریدا، کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ بهێندرێت و خوێندکاران تاقیکردنەوەی کۆتایی نەکەن، بەڵکو نمرەی کۆرسی یەکەمیان بۆ هەژمار دەکرێت.
ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی له‌گه‌ڵ ئارام محه‌مه‌د، وەزیری خوێندنی باڵا كۆبووه و له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.
به‌پێ زانیارییه‌كانى (SNN) كه له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وه‌ریگرتوون له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه، “بڕیاردراوه پرۆسەی خوێندن کۆتایی بێت و خوێندکار نهچێتەوە هۆڵەکانی خوێندن و کەمپەکانی زانکۆکان و تاقیكردنه‌وه‌كان نه‌كرێن، نمره‌كانى كۆرسى یه‌كه‌م هه‌ژمار بكرێن، هه‌ر خوێندكارێكیش كه‌وتبێت پێویسته به‌شێوه‌ى ئۆنڵاین یان به راپۆرت هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن”.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ى نمرهكانهوه بڕیارى ئه‌وه‌شیداوه، “ئه‌گەر خوێندكار لە 20ی یەکەم 10 یان زیاترى ھەبوو بە دەرچوو ھەژمار دەکرێت، ئەگەر لە 10 کەمترى ھەبوو، تاقیکردنەوە ئەنجام نادات، بەڵام راپۆرتێک لەسەر ھەمان وانە بۆ مامۆستای وانە ئامادە دەکات”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئه‌م بڕیارانه ته‌نیا به‌شه پزیشكییه‌كان ناگرێته‌وه، چونكه ئه‌و به‌شانه پێویسته تاقیكردنه‌وه كرده‌یى (پراكتیكیه‌كان)یان بكه‌ن”.
هاوكات بڕیاره ئه‌مشه‌و ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ڕێگه‌ى گرته ڤیدیۆییه‌كه‌وه ورده‌كارى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان روونبكاته‌وه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


