” بەهۆی بەرژەوەندی حزبێكی دیاركراو ئەم دۆخە دروستبووە كە هاتووەتە ئاراوە”

زیاد جەبار
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو دۆخە ناهەموارەی هاتووەتە ئاراوە لەدواكەوتنی مووچە و نەبوونی پارە لە بانكەكان بەهۆی بەرژەوەندی حزبێكی سیاسی هەرێمی كوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە، چونكە ئەگەر پێشتر لەگەڵ حكومەتی عێراق بگەیشتینایەتە ڕێككەوتن كە یەكێتی هەمیشە ئەوە داواكار بووە ئەم دۆخەمان زووتر تێدەڕاند.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخە ناهەموارەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە لەدواكەواتنی مووچە و هەروەها نەبوونی پارە لە بانكەكان و جێبەجێنەكردنی پرۆژەكان و بێهیوابوونی هاووڵاتیان لەم دۆخە سەرچاوەی لەوەوە گرتووە كە پێشتر حزبێكی سیاسی تەنها بیری لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆی دەكردەوە و ڕێگربوو لەوەی حكومەتی هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێككەوتن تادواجار ناچاركرا بێتەژێرباری ڕادەستكردنی نەوت بە بێ ئارەزوومەندی خۆی.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووین كە ڕێككەوتنێكی بەهێز لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بكڕێت سەبارەت دۆسیەی نەوت، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە داراییەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت ڕووی نەدایە، بەڵام بەداخەوە حزبێكی سیاسی تەنها بەرژەوەندی تایبەتی چەند كەس و كۆمپانیایەكی خۆیان لەبەرچاوگرت و ئامادەنەبوو بەرژەوەندی گشتی بخەنە پێش بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەموو داواكارییەكی یەكێتی بۆ ئەوەیە كە كۆتایی بەحكومڕانی تاك لایەنە بهێنرێت، كەلەلایەن كەسێكەوە ئەنجامدەردێت بۆبەرژەوەندی تایبەتی خۆی و حزبەكەی حكومەتی هەرێمی لەكەدار كردووە و تەنانەت ئەزموونی حكومڕانی هەرێمیشی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش



