دواى جه‌ژن 4 پارێزگار و چه‌ند به‌رپرسێكى باڵا له پۆسته‌كه‌یان دوورده‌خاته‌وه

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كرد، له‌دواى جه‌ژن سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق 4 پارێزگار و چه‌ند به‌رپرسێكى باڵا كه وه‌زیریان تێدایه له كاره‌كه‌یان دوورده‌خاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ى نیسان، پێگه‌ى به‌غداد ئه‌لیه‌ومى عێراقى له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومیه‌وه بڵاویكرده‌وه، “راپۆرتى به‌دواداچوون بۆ كارى پارێزگار و وه‌زیره‌كان كۆتایی هاتووه و له‌دواى پشووى جه‌ژن محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق نووسراوى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له چوار پارێزگارى عێراق ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كات”.
سه‌رچاوه حكومیه‌كه له‌باره‌ى ئه‌و پارێزگارانهى كه متمانه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه ئاشكرایكردووه، “پارێزگاره‌كان بریتین له پارێزگارى ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا، زى قار و بابل”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌دواى پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه ئاشكرایكرد، “به‌دواداچوون بۆ كارى وه‌زیر و پارێزگاره‌كان ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا”.
له كۆتا چاوپێكهوتنیشدا محه‌مه‌د شیاع سودانى كه هه‌فته‌ى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو ئاشكرایكرد، “له كۆتاییه‌كانى پلانى ده‌ستكاریكردنى كابینه‌ى وزارى، پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییهكانداین”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



