
وێنه‌ى ئه‌و هاووڵاتییه عێراقیه‌ى له سوودان كوژرا | Bagdadtoday
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ى نیسان، هاووڵاتییه‌كى عێراقى له‌ئه‌نجامى شه‌ڕ و ململانێكانى سودان كوژرا و به‌پێى زانیاری میدیاكانیش قوربانیه‌كه خوشكه‌زاى وه‌زیرێكى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێنه.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “به‌هۆى شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانى سودان ئه‌مڕۆ هاووڵاتیه‌كى عێراقى له‌و وڵاته كوژراوه”.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه میدیاكانى عێراق بڵاویانكردونهتهوه، “هاووڵاتیه‌كه ناوى محه‌مه‌د یاسین ڕهجە شاڵا-یه، كوڕه‌زاى مەیسەر ڕەجا ڕهجە، وەزیری پیشەسازی پێشووی ڕژێمی سەدام حوسێن و كچه‌زاى لیوا حەمید ڕەجە شاڵا، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى عێراقى سه‌رده‌مى رژێمى پێشووه”.
ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكه شه‌ڕ و پێكدادانى سه‌ربازى وڵاتى سودانى گرتووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژراون.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



