په‌رله‌مانتارێكى پارتى: داوا ده‌كه‌ين عێراق قه‌ره‌بووى هه‌رێم بكاته‌وه

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته به‌غدا قه‌ره‌بووى هه‌رێم بكاته‌وه له‌پاى راگرتنى ههرنادهى نه‌وت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ى نیسان، جیهاد حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى سامانه سروشتیه‌كانه به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “داوا ده‌كه‌ین عێراق بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك قه‌ره‌بوو ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات له‌پاى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وته‌كه‌ى”.
وتیشى: “حكومه‌تى هه‌رێم به‌بێ داهاتى نه‌وت ناتوانێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى بدات، ئه‌مه به زانینى ئه‌وه‌ى پێویستى به‌و پاره‌یه‌ش هه‌یه كه به‌غدا وه‌ك پێشینه (سولفه) ره‌وانه‌ى هه‌رێمى ده‌كات بۆ ته‌واوكارى مووچه”.
له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن سۆمۆوه جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هه‌رێم ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌كه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى به‌بازاڕیكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ)وه، به‌ڵام چیتر به‌رگه‌ى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وته‌كه‌ى ناگرێت له‌لایه‌ن توركیاوه”.
هه‌فته‌ى پێشوو باسم عه‌واد، وته‌بێژى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، “ئومێدێكى گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌مزووانه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه”.
ماوه‌ى 29 رۆژه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش پاش بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى ناوبژیوانى دادگاى پاریس كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌ى جه‌یهانى توركیه‌وه به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مدا و حكومه‌تى توركیاى به ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار پێبژاردن سزادا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



