
فه‌همى بورهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم | فۆتۆ: GK
SNN
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ی نێوان گوندنیشینه كورد و عه‌ره‌به‌كانی په‌ڵكانه‌ی ڕۆژاوای كه‌ركوك به شێوه‌ی كاتی چاره‌سه‌ر كراوه، ده‌شڵێت: “سكاڵا له‌سه‌ر ڕاكان جبورى تۆمار ده‌كه‌ین”.
ڕۆژی هه‌ینی له گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ربه ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان ی ڕۆژاوای كه‌ركوك شه‌ڕو ئاڵۆزی له نێوان گوندنشینه كورد و عه‌ره‌به‌كان ڕوویدا، هۆكاری ڕوودانی شه‌ڕه‌كه‌ش له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی زه‌وی و زاربووە، شه‌ڕ و ئاڵۆزی تا ڕۆژی شه‌مه به‌رده‌وام بووە و دواتر سوپای عێراق هێزی ڕه‌وانه‌ی گونده‌كه كرد و دۆخه‌كه‌ی كۆنترۆڵكرد.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ى نیسان، فه‌همى بورهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی كێشه‌ی نێوان گوندنشینه كورد و عه‌ره‌به‌كان گرێدراوه به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوره‌وه، ده‌نا چاره‌سه‌ره‌كان كاتین، به‌تایبه‌ت ئه‌و كارنامه‌ی وه‌كو لایه‌نه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌مانه جۆرێك ئومێدی پێبه‌خشیوین، تا ماده‌ی 140 هه‌نگاوێك بچێته پێشه‌وه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.”
وتیشى: “چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گوندی په‌ڵكانه كاتییه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان له‌م سێ رۆژه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه جدی بوون، ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌سه‌ر خه‌ت بووین تا دۆخه‌كه هێور كرایه‌وه.”
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌باره‌ى ورده‌كارى كێشه‌كه‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی سه‌رده‌می به‌عسمان كۆكردووه‌ته‌وه، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌چینه به‌غدا و گفتووگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، تا بتوانین ئه‌م بڕیارانه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه، چونكه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ساڵی 2011 بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داون”.
فه‌همی بورهان پێیوایه، “ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك پشتگیری عه‌ره‌به‌كان ده‌كات”، و ده‌ڵێت: ” له‌م ئاژاوه و گرفتانه، گروپێك له ئیداره‌ی كه‌ركوك سودمه‌ند ده‌بێت له جۆشدانی كێشه‌كان.”
فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئاماژەش به‌وه‌ده‌كات، “هه‌وڵی زۆریان داوه تا له سه‌ر كێشه‌ی نێوان گوندنیشینه كورد و عه‌ره‌به‌كان راكان جبوری بده‌نه دادگا، به‌ڵام سه‌رگرتنی هه‌وڵه‌كان پشوو درێژی ده‌وێت”.
به وته‌ى فه‌همی بورهان، “سكاڵا له‌سه‌ر له راكان جبوری تۆمار كراوه و دۆسیه‌كانی له دادگان، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


