“ئێستا لێكترازانى نێوان یه‌كێتى و پارتى زۆر زیاتره له نزیك بوونه‌وه‌یان”

لۆگۆی یەکێتی و پارتی
SNN
كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى و یه‌كێتى له ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌كاتى شه‌ڕى ناوخۆدایه، ده‌شڵێت:” پارتى كه‌مته‌رخه‌مى یه‌كه‌مى ئه‌م دۆخه‌یه”.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 23ى نیسان، شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌رى، كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانى به‌شدارى كردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى كه‌ناڵى رووداو رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى له ئاستێكى خراپدایه، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا پارتى و یه‌كێتى له ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌كاتى شه‌ڕى ناوخۆدایه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه درێژه بكێشێت ئه‌وه دوور نییه سه‌ربكێشێت بۆ شه‌ڕیش”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى هۆكارى خراپى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى وتیشى: “به‌داخه‌وه پارتى كه‌مته‌رخه‌مى سه‌ره‌كى ئه‌م دۆخه‌یه، چونكه ئێمه و پارتى رێككه‌وتنێكمان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كرا. له‌راستیدا كهلـلهڕهقى سیاسى دۆخه‌كه‌ى به ئه‌مڕۆ گه‌یاند، چونكه كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و ئومێده‌ى ههمانبووپێى هیچى جێبه‌جێ نه‌كرد”.
شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌رى باسى هۆكارى كێشه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتیشى كرد له‌ناو حكومه‌ت و باسى له‌وه‌كرد، “له سه‌ره‌تاى دروستبوونى كابینه‌ى نۆدا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت، كۆمه‌ڵێك راوێژكارى دانا و ده‌سه‌ڵاتێكى زۆرى پێدان، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیره‌كانى كه‌مكرده‌وه، واته، حكومه‌تى له‌ناو حكومه‌تدا دروستكرد، ئه‌مه‌ش كێشه‌كانى قوڵتر كرده‌وه”.
له‌باره‌ى رۆڵى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له چاره‌سه‌ركردنى دۆخه‌كه شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌رى باسى له‌وه‌شكرد، “من پێموایه ئه‌گه‌ر له‌برى سه‌رۆك مام جه‌لال كاك مه‌سعود كۆچى دوایی بكردایه، مام جه‌لال هه‌موو رۆژێك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كرد تاوه‌كو دۆخه‌كه نه‌گات به ئه‌مڕۆ، به‌ڵام مه‌سعود بارزانى نه‌یتوانى رۆڵى ئه‌رێنى خۆى بگێڕێت”.
به وته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى، “ئێستا لێكترازانى نێوان یه‌كێتى و پارتى زۆر زیاتره له نزیك بوونه‌وه‌یان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


