
هاووڵاتییه‌ك ئاو به رووخساریدا ده‌كات به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوینى ئه‌مساڵ شه‌پۆلى گه‌رماى به‌هێز روو له هه‌رێم ناكات و ده‌شڵێت: “وه‌رزى بارانبارین درێژه ده‌كێشێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ى نیسان، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “وادەی باران بڕانی ئاسایی ساڵانە له 5ى ئایار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ زیاتر لەو مەودایە وه‌رزى دابارین درێژ ده‌بێته‌وه. ئەو مەودایەی لە وەرزی دابارین کە ماوە لە تەواوی ناوچەکان بارانبارین لەسەرووی نۆڕماڵ دەبێت ئه مەش دەبێتە هۆی وەرزی هاتنی گەرما دوابكه‌وێت”.
له‌باره‌ى ئاستى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما شاڵاو هیدایه‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “مانگی حوزه‌یران گەرمای کەمتره، بەڵام مانگی حەوت و هەشت گەرمای زیاتری تێدایە، بەڵام گەرمایەکی ئاسایه و بوونی گەرمای زۆر و مەترسیدار یان مێژوویی دوورە لەراستیەوە و بوونی نابێت”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى كهشناشى ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “لەناو وەرزی هاویندا پێشبینی باران بارین دەکەین، بەشێوەیەک لە هەرسێ هاوینی پێشتر بارانی زیاتر تێدا دەبێت و بازنەی باران بارینیش بەرفراوان دەبێت، به شێوەی تاوە باران دەبێت لەگەڵ روودانی هەورە بروسک جگە لەمەش شەماڵی زۆر چالاک دەبن و لەگەڵیاندا رەشەباش دەبن لەبەشێکی مەودای وەرزی گەرمایەکەدا وە ئه گەری گڕە بای گەرم هەیەو دروست دەبن”.
به وته‌ى شاڵاو هیدایه‌ت، “وەرزی گەرما و هاوینی ئەمساڵ تەمەنی کورت‌تر بێت لەوادەی ئاسایی خۆی ئەویش بەهۆی رودانی دیاردەی ئێل نینۆ و درەنگ کۆتایی هاتنی وەرزی دابارین و زوو دەستپێکردنەوەی وەرزی دابارینی 2023 – 2024 پێش وادەی ئاسایی خۆی کەوادەی ئاسایی خۆی 23ى ئه‌یلوله زووتر لەم مەودایه دەستپێدەکاتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


