حکومەتی عێراق سێ بەنداو لەهەرێم دروست دەکات

0
666

SNN

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکانی عێراق ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق لە ئەمساڵدا سێ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات، پلانێکی ستراتیژی تا ساڵی 2035 بۆ ئاو دادەنێت.

خالید شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق  بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد: عیون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی عێراق دروستکردنی سێ بەنداوی لە سێ پارێزگای هەرێم پەسەند کردووە کە سودی گەورەی بۆ گلدانەوەی ئاو لە هەرێم و عێراق دەبێت.

سێ بەنداوەکە بریتین لە بەنداوی دەڵگە لەسەر ڕووباری زێی بچوک لە قەزای قەڵادزێی لە پارێزگای سلێمانی. بەنداوی مەنداوە لە سەر ڕوباری زێی گەورە لە باکوری هەولێر. بەنداوی باکرمان لەگەلی باکرمان لە قەزای ئاکرێی پارێزگای دهۆک.

وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکانی عێراق پلانێکی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی وشکە ساڵی و بە بیابان بوون و دروستکردنی بەنداو تا ساڵی 2035 داڕشتووە کە دەیەوێت چەند بەنداوێکی گەورەو مام ناوەند لە هەرێم دروست بکات.

پلانەکەی عێراق بەپلەی یەکەم پشت بە ڕووبارەکانی هەرێم دەبەستێت، چونکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی ئاوی هاتووی  ڕوباری دیجلە و فورات بۆ عێراق کەمتر دەبنەوە.

ئامانجی پلانەکەی حکومەتی عێراق، زیادکردنی توانای کۆگاکردنی  40تا  50ملیار مەتر سێجا ئاوە. لە ئێستادا توانای کۆگاکردنی ئاو لە عێراق لە  20ملیار مەتر تێناپەڕێت. هەردوو بەنداوی موسڵ و دەربەندیخان بەهۆی کێشەی تەکنیکی ناتوانن بە تێکڕای توانای خۆیان ئاو گل بدەنەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this