ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه: حكومه‌ت بێباكه و ده‌رمانمان بۆ دابینناكات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید / SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه هۆشدارى ده‌دات له هه‌ڵكشانى زیاترى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به نه‌خۆشى هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشك و ده‌شڵێت: “حكومه‌ت بێباكه و ده‌رمان و پێداویستیمان بۆ دابینناكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه”.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى نیسان، بە SNNی راگەیاند، “حاڵەتەكانی تووشبوون بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لەناو منداڵانی هەڵەبجە بەردەوامی هەیە. رۆژانە چەند حاڵەتێكی نوێ تۆماردەكرێن، ئه‌مه سەرەڕای ئەوەی نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە بەتەواوی شوێنى خه‌واندنى نه‌خۆشى تێدا نه‌مانه‌وه به‌هۆى زۆرى تووشبووانى نه‌خۆشییه‌كه”.
له‌باره‌ى پلانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان بۆ ئه‌و منداڵانه‌ى كه تووشى نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن؟ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئەگەر دۆخەكە هەروا بەردەوامی هەبێت ناچارین نەخۆشخانەیەكی دیكە تایبەت بكەین بە وەرگرتنی ئەو منداڵانەی كە تووشی ئه‌و جۆرە نەخۆشییە دەبن”.
به وته‌ى د. ئازاد مسته‌فا، “تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی وەك پێویست نەهاتووە بەدەم داواكارییەكانیانەوه بەتایبەت لەڕووی دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و هەروەها كەمی ژمارەی كارمەند و پزیشك”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا پێشنیارى چیده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌میان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه ى نه‌خۆشیه‌كه؟ ئه‌و به‌رپرسه‌ى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه وتى: “ئەگەر ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕاستى خۆیان بە دڵسۆزی هەڵەبجە دەزانن با بفەرموون بە دەركردنی فەرمانی دەستبەكاربوون بۆ ئەو 130 خۆبەخشەی كە پێشتر فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە، چونكە لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بەو كارمەندانە دەبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی تەندروستی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەكانی مێشك، بەڵام تا ئێستا حكومەت بێباكە و بەكردار هیچ شتێكی وایان نەكردووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


