وەزارەتی تەندروستی عێراق “ئەو نەخۆشییەی لە سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوبۆتەوە مەترسیدار نییە”

نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی
SNN
لیژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان سەردانی سلێمانی و هەڵەبجەی كردووە و دەڵێًت، نەخۆشییەكە مەترسیدار نییە و ئەگەری زۆرە ڤایرۆسی بێت.
لیژنەكە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “سەردانی هەڵەبجە و سلێمانیمان كردووە، لە بەدواداچوونەكانیاندا حاڵەتی قورسیان بەدی نەكردووە، زۆرینەی حاڵەتەكان سوكن، بۆیە بە ئەگەری زۆرە نەخۆشییەكە ڤایرۆسی بێت نەك بەكتریا”.
لیژنەكە دەڵێت”مەترسیی ئەوان لەوەیە هۆكاری نەخۆشییەكە بەكتریا بێت كە زۆر مەترسیدارە و لە ماوەی 24 كاتژمێردا مردنی لێدەكەوێتەوە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا لەبەردەستدایە هۆكارەكەی ڤایرۆسە”.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن لیژنەكەوە ئاشكراكراوە”ئەگەر نەخۆشییەكە ڤایرۆسی بێت چارەسەری ئاسانە و لە ماوەی حەوت بۆ 10 ڕۆژدا چاكدەبێتەوە، یان بە هەندێك چارەسەری ئاسان چاكدەبێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


