“بەڵێنتان پێدەدەم ئەمساڵ کۆمەڵەی خوێندکاران بە ستراتیژێکی نوێ و سەردەمیانەوە درێژە بە خەبات دهدات”

بافڵ جهلال تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتى نیشتمانیی كوردستان بهبۆنهى 47مین ساڵڕۆژى دامهزراندنى كۆمهڵهى خوێندكارانى كوردستان پهیامێكى بڵاوكردهوه كه له بهشێكیدا هاتووه، بەڵێنتان پێدەدەم ئەمساڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە ستراتیژێکی نوێ و سەردەمیانەوە درێژە بە خەباتی مەدەنی و رێکخراوەیی خۆی دەدات.
له پهیامهكهیدا كه ئهمڕۆ چوارشهممه 26ى نیسان، بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “لەدوای سەرکەوتنە بەردەوامەکانی کۆمەڵەکە لە رابردوودا و بەدیهێنانی ئامانجەکانی لەو قۆناغە دژوارەی کوردستاندا، بەڵێنتان پێدەدەم ئەمساڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە ستراتیژێکی نوێ و سەردەمیانەوە درێژە بە خەباتی مەدەنی و رێکخراوەیی خۆی دەدات و ئامانجەکەشی دوور لە هەموو بەرژەوەندییەکی حزبی و تایبەت، تەنیا لە خزمەت بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خوێندن و مافە رەواکانی خوێندکاراندا دەبێت”.
دهقى پهیامهكه
لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوێندکارانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مێژووی خەباتی درەوشاوەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە شۆڕشی نوێ و تێکۆشانی بەردەوامی کۆمەڵەکە لە پێناو سەرفرازیی کوردستاندا، مایەی شانازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و هەوڵەکانیشی لەپێناو بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازادیخواز کە تێیدا خوێندکاران وەک هێز و وزەیەکی نوێ رابەرایەتیی کۆمەڵگە بکەن، جێگای ستایش و پێزانینمانە.
خوێندکاران و گەنجانی خۆشەویستی کوردستان؛
لەدوای سەرکەوتنە بەردەوامەکانی کۆمەڵەکە لە رابردوودا و بەدیهێنانی ئامانجەکانی لەو قۆناغە دژوارەی کوردستاندا، بەڵێنتان پێدەدەم ئەمساڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە ستراتیژێکی نوێ و سەردەمیانەوە درێژە بە خەباتی مەدەنی و رێکخراوەیی خۆی دەدات و ئامانجەکەشی دوور لە هەموو بەرژەوەندییەکی حزبی و تایبەت، تەنیا لە خزمەت بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خوێندن و مافە رەواکانی خوێندکاراندا دەبێت.
لە ماوەی رابردوودا بە خۆشحاڵییەوە دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا لە نزیکەوە لەگەڵ خوێندکارانی کوردستان دەربارەی پرۆسەی خوێندن و خوێندنی باڵا لە هەرێم، مافەکانی خوێندکاران و هەوڵەکان بۆ هێنانەکایەی خوێندنێکی هاوچەرخ و تەندروست گفتوگۆ بکەین و کێشە و گرفتەکان دەستنیشان بکەین. هەر ئەوکات بەڵێنماندا هاوکار و پشتیوانیان بین و دەرئەنجامی بەڵێنەکانیشمان لە نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان، دابینکردنی پێداویستییەکان و خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران راستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئێمە بووین بۆشایی کەمتەرخەمی حکومەتمان پڕکردەوە و ئەو ئەرکەمان لە ئەستۆ گرت. ئەرکێک کە بە شانازییەوە چووین و دەچینە ژێرباری و هەر شتێکیش کردوومانە و دەیکەین، لەپێناو گەنجان و لاوانی وڵاتەکەم بووە.
بۆ قۆناغی نوێی کارکردن و هەوڵەکانمان لەپێناو گۆڕانکاری ریشەیی لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا، ئامانجمان روونە و دەمانەوێت ئەم سێکتەرە گرنگە لە هەرێمی کوردستان بەرەو ئاستێکی باڵاتر و سەردەمیانەتر ئاڕاستە بکەین. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نایەوێت دەستوەردان لە کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بکات، بەڵام شانازی دەکات کە پشتیوان و هاوکاربێت بۆ بەرەوپێشچوونی خوێندن لە هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی مافەکانی خوێندکاران. بێگومان کە دەڵێین خوێندکاران مەبەستمان سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویستی کوردستانە بە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانەوە و لەبەرچاوگرتنی پاشخانی حزبی و سیاسی، بەشێک نییە لە ستراتیژی کارکردنمان.
بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستیی زانکۆکان و بونیادنانەوەی پەیوەندییەکی تەندروست لەنێوان مامۆستا و خوێندکار، کۆنفرانس و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە زانستییە جیهانییەکان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ خوێندکاران، ئامانجی داهاتووی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەبێت و بە پشتیوانیی گەنجە خۆشەویست و لێهاتووەکانی کوردستان، رۆحێکی نوێ بەبەر پرۆسەی پەروەردە و خوێندندا دەکەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


