هەدەپە لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا خۆی یەکلاکردەوە

SNN
لەکاتێکدا نزیکەی دوو هەفتە ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) خۆی یەکلایی کردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەربڕی.
میدحەت سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا پشتیوانی لە کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانیی گەل دەکەن.
روونیشیکردەوە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار رێگەی کۆتاییهێنانە بە دەسەڵاتی تاکەکەکی و لەم هەڵبژاردنەدا لەلایەک ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانیی کۆمارە کە دەیەوێت دەسەڵاتەکە هەمیشەیی بکات، لە بەرامبەریشیدا کەمال کلیچدار ئۆغلووە کە دەیەوێت ئەو سیستمەی ئێستا بگۆڕێت، بۆیە لەم خاڵەدا لەگەڵ ناوبراو یەکدەگرینەوە و پشتیوانی لێدەکەین.
بڕیارە رۆژی 14ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوە بچێت.
بەهۆی ئەگەری داخستنی هەدەپە، ئەو حزبە لە ژێر ناوی پارتی چەپی سەوز بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا دەکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


