“ئەم كابینەیەی مەسرور بارزانی لە هەموو كایە جیاوازەكان شكستی هێناوە و ڕێگربووە لە پێشخستنی هەرێم”

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەهەموو واتایەك ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم شكشتی هێناوە لە حوكمڕانی و ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان و ڕێگریش بووە لە پێشخستن و بەرەوپێشبردنی كایەجیاوازەكان، ئەوەی زیاتر ئەم كابینەیەی پێدەناسرێتەوە خۆسەپاندن و حسابنەكردنە بۆ ڕای بەرامبەر.
كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: نەك بەقسەی من، بەڵكوو زۆرینەی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە لەو بڕوایەدان كە كارەكانی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم لە ئاست ئەو بەڵێنانەدا نەبوو كە لەسەرەتای پێكهێنانی كابینەكەوە بەهاووڵاتیانیاندا، چونكە ئەوەی لەم كابینەیە دەخوێندرێتەوە و بووەتە پێناسەیەك بۆی ئەوەیە كە كابینەكەی مەسرور بارزانی كابینەی خۆسەپاندن و حسابنەكردنە بۆ ڕای بەرامبەر، لەكاتێكدا زۆرترین ڕووداوەكانی كوشتن و لێدان و ئەتككردن، لەم كابینەیە بەدیدەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دەربڕینانەی كە بە ناوی سەرۆكی حكومەت و نوسینگەی سەرۆكی حكومەت و وتەبێژەكەی بڵاودەكرێنەوە لە ئاستێکی زۆر نزمدان و دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە ئەمانە لەو ئاستەدا نین حوكمداری هەرێمێك بكەن، هەر ئەم جۆرە هەڵسووكەوت و بیركردنەوانەیە وایانكردووە هیوایەك نامێنێ بۆ گەشەسەندن و بەرەو پێشبردنی وڵات.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەئەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵەیە و حوكمڕانییە شكستخواردووەی ئەم كابینەیە بووەتە هۆی ئەوەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و جومگەكانی حكومڕانی دووچاری داڕمان ببن و هاووڵاتیان كەمترین متمانەیان بە دامەزراوە حوكمیان بمێنێت ئەمەش پێشهاتێكی مەترسیدارە و ئەگەر درێژ بكێشێت دوور نییە قەوارەی هەرێم بەتەواوی دووچاری لەناووچوون نەكاتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


