
لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سنوورى برادۆست هێزێكى چه‌كداریی تایبه‌تى بۆ مه‌لا مسته‌فا مه‌سعود بارزانى ناسراو به (بابۆ) دروستكردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به فه‌رمانى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هێزێكى چه‌كدارى تایبه‌ت بۆ مه‌لا مسته‌فا مه‌سعود بارزانى ناسراو به (بابۆ) دروستكراوه كه هاوكات كوڕى بچووكى مه‌سعود بارزانیه.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “فه‌رمانده‌ى هێزه‌كه ناوى عه‌قید شه‌واف جه‌مال عه‌لى به‌گ برادۆستیه و جێگره‌كه‌شى ناوى رائید سافى فاروق حاجى به‌گه به‌هه‌مانشێوه هه‌ر برادۆستیه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هێزه‌كه له‌ڕووى یاساییه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر فه‌رمانده‌یی بارزان”.
هاوكات له‌باره‌ى هۆكارى دروستكردنى هێزه‌كه‌وه SNN به‌دواداچوونى كرد و بۆى ده‌ركه‌وت، “هێزه‌كه زۆرینه‌ى به‌رپرسه‌كانى برادۆستین و به‌مه‌به‌ستى دژایه‌تیكردنى میرانى برادۆست و به‌تایبه‌تیش بنه‌ماڵه‌ى كه‌ریم خانى برادۆستى دروستكراوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى كه‌ریم خان پشتیوانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن”.
دروستكردنى ئه‌م هێزه چه‌كدارییه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه دروستكردنى هێزى چه‌كدارى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى كابینه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانیدا له په‌ره‌سه‌ندندایه، به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا حزبى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان سه‌قاڵى دروستكردنى هێزى چه‌كدارییه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پارتى هێزى چه‌كدارى بۆ عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك، هه‌ڵسوڕاوى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دروستكردووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


