
قوباد تاڵەبانی، فۆتۆ: ئەژی عومەر
SNN
جێگری سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابوری دێڵفیدا، ئەمڕۆ هەینی 28ی نیسان، لەگەڵ ڕومێن ڕادێڤ، سەرۆکی بولگاریا کۆبوویەوە و پێکەوە باسی پەیوەندییەکان و دواپێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانیان کرد.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی بولگاریا جەختیان لە گرنگی باشترکردن و رێکخستنەوەی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و بولگاریا کردەوە.
لەبارەی باشترکردنی شێوازی حوکمڕانی، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد، “بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان پێویستمان بەسود وەرگرتنە لە ئەزمونی پێشکەوتووی وڵاتانی دەرەوە بۆ ئەوەی حکومڕانییەکی باشتر و دروستمان هەبێت لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان”.
لەبارەی ئیدارەدانی سەرچاوە سروشتییەکانەوە، جێگری سهرۆكى حكومهت وتیشى: “ئێمە لەگەڵ باشتر بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتیەکانین بەشێوازێک ببێتە مایەی خێر بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق و هەرێم بێ جیاوازی، هەر بۆیەش دەبێت سەرەتا پێداویستی ناوخۆ دابینبکەین، دواتر بیر لە هەناردەکردن بۆ دەرەوەی هەرێم بکەینەوە،”.
قوباد تاڵهبانى جەختیشی لهسهر ئهوه کردەوە، “پێویستە تەنها پشت بە نەوت نەبەستین وەک تاکە سەرچاوەی داهاتی دارایی، بەڵکو دەبێت سود لە سێکتەرەکانی تری وەک کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی و کەرتی تایبەت بە گشتی وەربگرین و پەرەیان پێبدەین”.
ماوهى چهند رۆژێكه قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم بهمهبهستى بهشدارى كردن له كۆڕبهندى ئابوورى دێڵفى سهردانى وڵاتى یۆنانى كردووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


