بەهۆی قەرەبوونەكردنەوەی خاوەن زەوییەكان، دروستكردنی پۆندێكی ئاو لە هەڵەبجە گرفتی بۆ دروستدەبێت

0
514
شاری-هەڵەبجە

SNN-عەلی حەمەسەعید

لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستبكرێت بە دانانی بەردی بناغە ی دروستكردنی یەكەم پۆندی تایبەت بە گلدانەوەی ئاو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی ئەوەی حكومەت ئامادەنیە قەربووی خاوەن زەوییەكانی سنوورەكە بكاتەوە دروستكردنی ئەو پۆندە گرفتی بۆ دروست بووە، لەكاتێكدا حكومەت لە دروستكردنی بەنداو پۆندەكان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك قەرەبووی خاوەن زەوییەكانی كردووەتەوە.

سامان كەمال، خاوەن زەوی لە گوندی پریسی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكی زۆرە لە چاوەڕوانی دروستكردنی پۆندێكی تایبەت بە گلدانەوەی ئاوین لە سنووری گوندەكەماندا كە هەڵكەوتەی شوینەكە زۆر لەبارە بۆ دروستكردنی ئەو پۆندە و بڕێكی زۆر ئاوی تێدا گلدەدرێتەوە، هاوكات لەلایەن حكومەتەوە زیاتر لە 12 دۆنم زەوی گوندنشینانی گوندی پریسی خواروو بەر پڕۆژەكە دەكەون، بەڵام حكومەت دەیەوێت بەبێ‌ قەرەبووكردنەوەی خاوەن زەوییەكان زەوییەكان بكاتە ئەو پرۆژەیەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم تەنها بڕی 25 ملیۆن دیناری بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو جوتیارانە تەرخانكردووە كە زەوییەكانیان دەكەونە بەرئەو پرۆژەیەوە، لەكاتێكدا ئەوە بڕە پارەیەكی زۆر كەمە و سەرمایەدارهاتووە سێ‌ هەێندەی ئەو پارەیەی حكومەت پارەی داوە بە خاوەن زەوییەكان بەڵام ئامادەنەبوون بیفرۆشن، بۆیە حكومەت بیانوو دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە گرنگە جێبەجێنەكەكات چونكە ئەگەر مەبەستی بیت دەتوانێت هاوشێوەی پارێزگاكانی هەولیر و دهۆك قەرەبووی خاوەن زەوییەكان بكرێتەوە و پرۆژەكەش جێبەجێبكرێت و ئێمەش هاوكار دەبین.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ئەو پۆندەی كە تایبەت بە گلدانەوەی ئاو دەكەوێتە سنوری گوندی پریسی خواروو لەسەر ڕووبەری 12 دۆنم زەوی دروستدەكرێت بەتەواوبوونیشی توانای گلدانەوەی 107 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە و لەحاڵەتی وشكەساڵیدا سودێكی زۆر بە جوتیارانی سنورەكە دەگەیەنێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this