لەسبەینێوە نرخی بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەكانی هەرێم یەكدەخرێت

بەنزین
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەفەرمانێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسبەی دوو شەممەوە نرخی بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان یەكدەخرێت و لیترێك بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە 750 دینار و بەنزینی 690 دیناری نامێنێت، بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانیش جەخت لەوەدەكاتەوە ئەو بەنزینەی لە 800 دینارەوە لە بەنزینخانەكان دەبێتە 750 دینار هەمان كوالیتی دەبێت كە پێشتر هەیبووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەفەرمانێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگاكانی كردووە بڕیاردراوە كە لە سبەیرۆژی دووشەممە 1ی ئایاری 2023وە، نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەنزینخانەكان یەكدەخرێت و یەك جۆر نرخ دەبێت دەكرێتە نرخێكی یەكگرتوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سبەینێوە نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە 800 دینارەوە بۆ 750 دینار دادەبەزێت و سەرجەم شۆفێران بەو نرخە بەنزین وەردەگرن، لەكاتێكدا ئەو نرخە پێشتر تەنها شۆفێرانی بۆ تاكسی و پاس و پیكاب كاری پێدەكرا.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەمەودوا دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری كە بۆ (تاكسی، پاس، پیكاب)ە نامێنێت و ئەویش نرخەكەی بەرز دەكرێتەوە بۆ 750 دینار و سەرجەم نرخەكان دەكرێن بە 750 دینار بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبیلێك.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



