“پارتی پێشنیارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكانی ڕەتكردووەتەوە و ئامادە نییە هەلبژاردن بكرێت”

0
335

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە و خستەڕووی چەند پێشنیارێك لەبارەی كورسی پێكهاتەكان و دواجار خستنەڕووی پێشنیاری نەتەوەیەكگرتووەكان لەوبارەیەوە، بەڵام بە وتەی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئەو پێشنیارەی لەلایەن نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان خرابوویە ڕوو لەلایەن پارتییەوە ڕەتكراوەتەوە و ئامادە نییە هەڵبژاردن بكرێت.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەكۆبوونەوەكانی ڕابردوو كە لەگەڵ لایەنی پارتی لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەنجامدراون ئێمە و لایەنەكانی دیكەی گۆڕەپانی سیاسی بەڕاشكاوانە بۆچوون و پێشنیارەكانی خۆمانمان خستووتە ڕوو كە ئێمە و لایەنەكانی دیكەش جگە لە پارتی لەگەڵ فرەبازنەیی هەڵبژاردنین و كار بە بایۆمەتری عێراق بكرێت و یاسای هەڵبژاردنەكان هەمواربكرێتەوە، بەڵام پارتی تەنها كاتی بەڕێكردووە و ئامادەی هەڵبژاردن نیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی بۆخۆیان هیچ پێشنیاریكیان نیە لەبارەی كورسی پێكهاتەكان و تەنها ئەوە نەبێت كە دەیانەوێت سەرجەم كورسی كۆتاكان بۆخۆیان بێت و گوزراشت لە پێكهاتەكان نەكەن، تەنانەت پارتی پێشنیازی نەتەوە یەكگرتووەكانیشی لەبارەی كورسیی پێكهاتەكانەوە خستبووە بەردەم لایەنەكان رەتكردووەتەوە، بەڵام نازانین پارتی بۆچی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان داوای فرەبازنەیی بۆ كورسیی پێكهاتەكان دەكرد، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ئەو پێشنیازەی قبووڵ نییە.

وتەكانی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەكاتێكدایە كە پێشتریش زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەی بە SNNڕاگەیاندبوو كە لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا پارتی تەنها كاتی بەڕێكردووە و ئامادەنییە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this