ئەمساڵ رێژەی بەرهەمهێنانی گەنم نزیكەی لە %60 بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاد دەكات

گەنم و بنەتۆو
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی باران بارین كە لەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان باریوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەمساڵدا ڕێژەی بەرهەم هێنانی گەنم بۆ زیاد لە 500 هەزار تۆن زیاد دەكات، لە كاتێكدا ساڵی ڕابردوو نزیكەی 200 هەزار تۆن لە ڕووبەری سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی بەرهەم هاتووە، نرخی تۆنێك گەنمیش بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئەو بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ساڵی ڕابردوو بەهۆی وشكەساڵییە وە لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان لە 60%ی بەرهەمی گەنم لەناو چوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆرەوە بەرهەمی گەنم زۆر زیاتر دەبێت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەجۆرێك زیاد لە %60 بەرهەم زیاد دەكات و بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستان نزیك ببێتەوە لە 500 هەزار تۆن گەنم.
ئاماژە بەوەشكراوە، ساڵی ڕابردوو لە ڕووبەری سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی بڕی نزیكەی 200 هەزار تۆن گەنم بەرهەم هاتووە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی زۆری باران بارین و نەمانی وشكە ساڵییەوە پێشبینی دەكرێت بەرهەمی گەنم لە هەرێمی كوردستان زیاد لە 500 هەزار تۆن گەنم تێبپەڕێنێت لەكاتێكدا لە ساڵی 2019 كە زۆرترین ڕێژەی باران بارینی تێدا تۆماركراو بەنداوی دووكان سەر ڕێژیكرد بەرهەمی گەنم لەهەرێمی كوردستان زیاد لە یەك ملیۆن 120 هەزار تۆنی تێپەڕاند.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق نرخی گەنمی بۆ هەر تۆنێك بە 850 هەزار دینار دیاریكردووە و ڕاستەوخۆ لەدوای ڕادەستكردنی گەنم لەدوای چەند ڕۆژێكی كەم جوتیاران پارەكانیان وەردەگرن و لەدوای وەرزی دروێنەش دەستدەكرێت بەوەگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكانی هەرێمی كورستان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


