هیچ سزایەکی یەکلاکەرەوە لە قورئان و سوننەتدا بۆ کەسی مەیخۆر دیاری نەکراوە

SNN
د. شەوقی ئیبراهیم عەلام، موفتی میسر لە لێدوانێکیدا کە ماڵپەڕيی CNNی ئیماراتی، بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاند: لە قورئاندا هیچ سزایەک لە دژی خواردنەوەی مەی دیاری نەکراوە و لە سوننەتی پێغەمبەر محەمەددا (د.خ) بەهەمان شێوە دەقێکی یەکلاکەرەوە نییە.
دەشڵێت: “کاتێک دێینە سەر دزی، دز و دزەکە دەڵێن دەستیان ببڕن، ئەوە سزاکەیەتی کە دیاریکراوە بۆی، چونکە سوننەت ڕوونە، هەر وەک سزای زیناکار، بۆیە هەر یەکێکیان لێدانی سەد جەڵدە، دەبینین کە ئەمە لە قورئاندا دیاری کراوە، بۆیە سوننەت لە جێبەجێکردنیدا ئەنجام دەدرێت”.
روونیشی دەکاتەوە “سنووری خواردنەوەی مەی، سزایەکی دیاریکراوی وەک دزی یاخود زینا کردن نییە، تا کەسەکەی پێ سزا بدرێت، لە قورئانی پیرۆزدا بە روونی باس لە مەی دەکات کە دەڵێت مەی خواردنەوە و قومارکردن لە کاری شەیتانە و لێی دورکەونەوە، بەڵام لە سوننەتدا، نەماندۆزیوەتەوە دەقێکی ورد کە باس لە جۆری سزای مەی خواردنەوە بکات”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



