نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە هەڵەبجە زیادی كردووە پلانی Bخرایە بواری جێبەجێكردنەوە

هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە جێگە نەما بۆ وەرگرتنی منداڵی دیكەی تووشبوو بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك، بەناچاری نەخۆشخانەی وەفا كە تایبەت بوو بە توشبووانی كۆرۆنا وەك پلانی B ئەو نەخۆشخانەیە تایبەت كرا بە وەرگرتنی منداڵانی تووشبوو بەو نەخۆشییە، بەرپرسانی تەندروستی هەڵەبجەش جەخت لەوەدەكەنەوە حكومەت و وەزارەتی تەندروستی بەجدی نەهاتوون بەدەم جێبەجێكردنی داواكارییەكانمانەوە.
د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوابە دوای پڕ بوونی قاوشی منداڵان لە نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە و تۆماركردنی حاڵەتی نوێی ئەو نەخۆشییە و بوونی گومانلێكراوی نوێ بۆیە بەناچاری پلانی Bمان بەكار هێنا بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە، كە ئەویش بەكارهێنانی نەخۆشخانەی وەفایە كە پێشتر بۆ توشبووانی كۆرۆنا بەكارمان دەهێنا، بەڵام ئەوەی گرفتە ئەوەیە كە بەهۆی كەمی كارمەند و پزیشكی میلاك بەناچاری نەخۆشخانەی وەفا بە پەرستاری خۆبەخش بەرێوە دەبرێت و حكومەت ئامادە نیە كارمەندمان بۆ دابمەزرێنێت.
د.ئاراس حەمەسەعید جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا قاوشەكانی نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە بەتەواوی پڕبوون و چیدیكە ناتوانین لەو نەخۆشخانەیە منداڵی دیكە وەربگرین، لەكاتێكدا نەخۆشییەكە بەردەوامە ڕۆژانە نەخۆش دێتە نەخۆشخانەكەمان، ئەگەر ڕێژەكە بەردەوام بەمجۆرە بەرزبێتەوە ئەوا پێویستمان بڕێكی زیاتر دەبێت لەدەرمان دەبێت و گرفتمان بۆ دروست دەبێت.
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە سەرەڕای ئەو دۆخە نەخوازراوەی هاتووەتە ئاراوە بەڵام تا ئێستا وەك پێویست حكومەت ووەزارەتی تەندروستی نەهاتوون بەدەممانەوە، بەجۆرێك تا ئێستا هیچ دەرمانێكی وەزارەتی تەندروستی نەگەشتووە بەدەستمان، تەنها بەشێك دەرمان نەبێت لەسلێمانیەوە هێناومانە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


