
لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه لێپرسراوی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی ده‌زگاى هه‌واڵگرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان (پاراستن) بێ سه‌روشوێنه و ئاماژه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ن كه به فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بێ سه‌روشوێن كرابێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ى نیسان، پێگه‌ى وێستگه نیوز له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه، ” شەماڵ عەلی، ناسراو بە ” شەماڵی کۆڕەک” کە لەدوای ئاکۆ چاوشین لەساڵی 2007 وە کراوە بە کەسی یەکەمی دەزگای پاراستنی پارتی لە سنوورى پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ماوه‌ى زیاتر له مانێگه بێ سەرو شوێنە”.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “ناوبراو لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێرەوە بانگێشتکراوە بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام لەوکاتەوە سۆراغی نییە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كێ له‌پشت هۆكارى بێ سه‌روشوێنبوونیه‌تى؟ پێگه‌كه له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ئاشكرایكردووه، ” گومانده‌كرێت دیارنەمانی ناوبراو بە بڕیاری خودی سەرۆک وەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی بووە”.
شه‌ماڵ عه‌لى لە ساڵی 2007 وە پۆستی لێپرسراوى سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی ده‌زگاى هه‌واڵگرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان (پاراستن)ى وه‌رگرتووه لەململاێکانی ناو دەزگای پاراستن و ڕێکخراوەکانی تری ناو پارتی کێشەی زۆری لەگەڵ چەندین لێپرسراو کادرو بەرپرسی عەسکەری ئەو حزبە هەبووە، لەوانە، فەرەیدون جوانڕۆیی ، فارس نەورۆڵی حەمە ڕەزای ئامۆزای عارف تەیفور، شێخ فازڵ، سەرحەد قادر ، بروسک نوری شاوەیس، خودی ئاکۆ چاوشین هەبووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


