وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد پاره‌ى پێویستیان نییه بۆ دابه‌شكردنى مووچه

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ى له‌گه‌ڵ ڕه‌نج له كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو رایگه‌یاند، پاره‌ى ته‌واویان له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى نیسان دابه‌ش بكه‌ن، وتیشى: “500 ملیار دینار كورتهێنانیان هه‌یه بۆ دابه‌شكردنى مووچه”.
ئاوات جه‌ناب نورى، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌رنامه‌كه‌دا له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نیسانى مووچه‌خۆران رایگه‌یاند، “تاوه‌كو ئێستا به‌غدا 400 ملیار دیناره‌كه‌ى نه‌ناردووه، پاره‌ى به‌رده‌ستیشمان 70 بۆ 80 ملیار دیناره، واته نزیكه‌ى 500 ملیار كورتهێنانمان هه‌یه بۆ پاره‌ى مووچه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌و پاره‌یه‌ى ئێستا هه‌یه ناتوانین مووچه‌ى مانگى نیسان دابه‌ش بكه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى عێراق و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتین و به‌هیوان به زووترین پاره بێت و مووچه دابه‌ش بكه‌ین”.
نوێده‌كرێته‌وه….
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


