
SNN
نەتەوەیەکگرتووەکان بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختدەکاتەوە لەوەی، ” ئازادی رۆژنامەگەری سەلامەتی پیشەیی رۆژنامەنوسان و ئازادی بیرورا كەوتۆتەبەر هیرشێكی بەردەوامی بەرفراوان، كە كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر پێشیلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەگشتی.”
لە پەیامەکەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە: ” ئەمرۆ سێ دەیە تیپەردەبێت بەسەر پێشكەوتنی بنەماكانی رێزگرتن لە مافەكانی مروڤ و ئەو چوارچێوە نێودەوڵەتیانەی پەیوەندیدارن پێوەی، بەڵام لەهەمانكاتدا ئازادی رۆژنامەگەری سەلامەتی پیشەیی رۆژنامەنوسان و ئازادی بیرورا كەوتۆتەبەر هیرشێكی بەردەوام بەرفراوان، كە كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر پێشیلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەگشتی.”
باسی لەوەشکردووە: ” لەپیناو روبەروبونەوەی ئەم هەلومەرج و هەرەشە مەترسیدارانە بەدیاریكراوی، ئازادی رۆژنامەگەری و سەلامەتی رۆژنامەنوسان و دەستراگەیشتن بە زانیاری ئەركی سەرەكی هەرە لەپێشی هەموو لایەكە.”
لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە: ” مافی ئازادی رادەبرین، كە لە برگەی 19 جارنامەی مافەكانی مرۆڤدا هاتووە ، مەرجێكی بنەرەتی و بزوینەری بەهرەمەندبوونە لە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ..هەربۆیە یادكردنەوەی 30ـهەمین سالرۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری بانگەوازە بۆ ئازادی رۆنامەگەری هاوچەرخ و فرە رەنگە چونكە هەر ئەمەش كلیلی سەرەكی و پێویستی بەهرەمەندبونە لە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ”.
دەقی پەیامەکەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان:
بنیاتنانی داهاتوویەك بنەماكەی ماف بێت
ئازادی رۆژنامەگەری كرۆكی مافەكانی مرۆڤە
ساڵی 2023 سیهەمین ساڵرۆژی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییە
ئەمرۆ سێ دەیە تێپەر دەبێت بەسەر بەرەوپێشەوە بردنی رۆژنامەگەری ئازادو ئازادی رادەربرین لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا، پاش ئەوەی لەسالی 1993دا ئەم رۆژە دیاریكرا- كە هاوكات بوو لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئامرازەكانی راگەیاندنی سەربەخۆ لە زۆریك لە وڵاتاندا و دەركەوتنی تەكنیكی دیجیتالی كە زانیاری ئازاد لەریگای ئینتەرنیتەوە فەراهەم دەكرد.
ئەمرۆ سێ دەیە تیپەردەبێت بەسەر پێشكەوتنی بنەماكانی رێزگرتن لە مافەكانی مروڤ و ئەو چوارچێوە نێودەوڵەتیانەی پەیوەندیدارن پێوەی، بەڵام لەهەمانكاتدا ئازادی رۆژنامەگەری سەلامەتی پیشەیی رۆژنامەنوسان و ئازادی بیرورا كەوتۆتەبەر هیرشێكی بەردەوام بەرفراوان، كە كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر پێشیلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەگشتی.
لە ئێستادا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی روبەروی چەندین قەیرانی پر كیشمەكێشم و توندوتیژی دەبیتەوە، نادادیە كۆمەڵایەتی و ئابووریە بەردەوامەكان كە دەبیتە مایە كۆچ و قەیرانە ژینگەیەكان و چەندین گرفت و تەنگەژەی تر كە رووبەرووی تەندروستی خەڵكی وئاستی گوزەرانیان دەبیتەوە لەتەواوی جیهاندا لە گەشەكردندایە.
لە هەمانكاتیشدا بڵاوبوونەوەی زانیاری ناراست و چەواشە لە تۆرەكانی ئینتەرنێت و دەرەوەیدا لەگەشەكردنێكی بەردەوامدایە، كە ئەمەش بەشیوەیەكی ترسناك كاریگەری دەبیت لەسەر ئەو دامودەزگایانەی بنەمای دیموكراسیەت سەروەر بونی یاساو و مافەكانی مرۆڤن.
لەپیناو روبەروبونەوەی ئەم هەلومەرج و هەرەشە مەترسیدارانە بەدیاریكراوی، ئازادی رۆژنامەگەری و سەلامەتی رۆژنامەنوسان و دەستراگەیشتن بە زانیاری ئەركی سەرەكی هەرە لەپێشی هەموو لایەكە.
مافی ئازادی رادەبرین، كە لە برگەی 19 جارنامەی مافەكانی مرۆڤدا هاتووە ، مەرجێكی بنەرەتی و بزوینەری بەهرەمەندبونە لە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ.
هەربۆیە یادكردنەوەی 30ـهەمین سالرۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری بانگەوازە بۆ ئازادی رۆنامەگەری هاوچەرخ و فرە رەنگە چونكە هەر ئەمەش كلیلی سەرەكی و پێویستی بەهرەمەندبونە لە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


