
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بارهەڵگرێك هێلكە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە رەوانەی پارێزگای سلێمانی كراوە و لەڕۆژانی داهاتووش بڕی تەواوی پێداویستی هێلكە دەگاتە كۆگاكانمان و دەستدەكەین بەدابەشكردنی، دەشڵێت بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێویستیمان بە 536 هەزار تەبەقە هێلكە دەبێت بۆئەوەی هەر خێزانێك تەبەقێك هێلكەی بەربكەوێت.
شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هێلكەیەی كە وابریاربوو بۆ مانگی ڕەمەزان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە، ئێستا بارهەڵگرێك لەو هێلكانە گەیشتووە بەدەستمان و هاتنی هێلكە بەردەوامی دەبێت تا ئەوكاتەی پێداویستی سەرجەم خێزانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەدەستمان دەگات و پاشان ئێمەش لە ڕێگەی بریكارەكانەوە دەستدەكەین بەدابەشكردنی هێلكە بێبەرامبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوو بەتەواوی بەشی سەرجەم خێزانەكان بگات بەدەستمان و ئێمەش دەستدەكەین بەدابەشكردنی كە بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی پێویستمان بە 536 هەزار تەبەقە هێلكە دەبێت بۆ ئەوەی هەر خێزانێك تەبەقێك هێلكەی پێبدرێت.
پێشتریش نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەی بە SNNڕاگەیاندبوو كە بۆ سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم پێویستمان بە یەك ملیۆن و 300 هەزار تەبەقە هێلكە دەبێت و بەگەیشتنیشی بێبەرامبەر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت، ئەوەش لە چوار چێوەی ئەو چوارمادە خۆراكییەی كە بۆ مانگی ڕەمەزان دیاریكرابوو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



