
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەرێمی كوردستان، ئەو هاوبەشانەی ئاو كە زیاد لە 200 هەزار دینار پارەی ئاو قەرزارن دەتوانن بەشێوەی قیستی مانگانە پارەكانیان بدەنەوە بەجۆرێك قیستی یەكەم لە %25 و قیستەكانی دیكەشە بەڕێژەی لە %15 وەردەگیرێنەوە، هاوكات لەساڵی ڕابردوودا بڕی 63 ملیار دینار پارەی قەرزی ئاو لە هاووڵاتیان وەرگیراوەتەوە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی بە SNN-ی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ هاوبەشانی ئاو بۆ دانەوەی قەرزی ئاو، بە بڕیارێكی نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەرێمی كوردستان، هاوبەشانی ئاو كە قەرزی ئاویان لەسەر كۆبووەتەوە و لەسەروو 200 هەزار دینارەوەیە دەتوانن مانگانە بە قیست قەرزەكانیان بدەنەوە لەم مانگەشەوە ئەو بڕیارە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاتەشی بە كراوەیی دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وردەكاری بڕیارەكە بەجۆرێكە كە ئەو هاوبەشانەی كە لەسەروو 200 هەزار دینار قەرزی ئاویان لەسەرە لە قیستی یەكەم لە %25 ی قەرزەكەیان لێوەردەگریتەوە، واتە ئەگەر هاوبەشێك بڕی 200 هەزار دینار قەرزاربێت ئەوا كاتێك دێتە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی قەرزەكانی بۆ دەكرێتە شەش قیست لە قیستی یەكەم بڕی 50 هەزار دیناری لێوەردوەگیرێتەوە و 150 هەزار دیناری لا دەمێنێت، هاوكات بۆ مانگی داهاتوو تەنها لە %15ی ئەو 150 هەزار دینارەی لێوەردەگیرێت، واتە بڕی 22هەزار و 500 دیناری لێوەردەگیرێت و ئەوەشی كە دەمێنێتەوە مانگەكانی داهاتوو بەهەمان شێوەی لە %15 دەتوانێت قەرزەكان بداتەوە.
هەرچەندە وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماری بڕی قەرزەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاو نەكردەوە، بەڵام بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕی 63 ملیار دینار قەرزی ئاوی هاووڵاتیان وەرگیراوەتەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



