هۆكاری بەرزو نزمی دۆلار پەیوەندی بەو ماستەركارتانەوە هەیە كە لە دووبەی كاریان پێدەكرێت

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە جارێكی دیكە گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار و دینار دروستبووەتەوە و نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار زیادیكردووە، بەوتەی شارەزایان و پسپۆڕانی بوارەكە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بەو ماستەركارتانەوە هەیە كە لەدوبەی دۆلاریان پێڕادەكێشرێت و بەشێوەی حەواڵە ڕەوانەی عێراق دەكرێتەوە.
زریان فەلاح، شارەزا لە ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆری دراو لەبازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك لەهەفتەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 140 هەزار دینار بەڵام ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە زیاد لە 144 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت ئەوەش چەند هۆكارێك لە پشت گرانبوونی نرخی دۆلارەوەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بە كەمبوونەوەی ئەو حەواڵەوەهەیە كە لە دوبەیەوە بۆ عێراق دەكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو ماستەركارتانەی كە دیناریان تێدایە و لە دوبەی دەكرێن بە دۆلار بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو كەمتر ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت، بەجۆرێك ئەگەر پێشتر بانكێك ڕۆژانە پێنج ملیۆن دۆلاری حەواڵە بكردایە ئێستا كەمیكردووەتەوە بۆ 20 ملیۆن دۆلار، ئەوەش كاریگەری هەیە لەسەر بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار.
ئەو شارەزایەی بواری ئاڵووگۆڕی دراو ئەوەشی خستەڕوو، كەس نازانێت داهاتووی نرخی دینار و دۆلار بەچ ئاراستەیەك هەنگاو دەنێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە پەسەندكردنی پرۆژەیاسایی بودجەو هەروەها زۆركردنی بڕی خستنەڕووی ڕۆژانەی دۆلار لەیەن بانكی ناوەندییەوە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دینار.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
53 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
53 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



