بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم: داخستنی دەروازەی سمێلکا زیان بە ئابووری هەرێم دەگەيەنێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
نزیكەی هەفتەیەكە دەروازەی سنووری فیشخابوور- سێمێلكا، لەنێوان باشوور و ڕۆژئاوای هەرێمی كوردستان داخراوە، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بەوەدەكات داخستنی دەروازەكە بەبڕباری حكومەت بووە و بەردەوامیدان بە داخستنی زیانی ئابووری بە هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: داخستنی دەروازەی سنوری فیشخاپور- سێمێلكا بە بڕیاری حكومەت بووە و ئێمە ئاگاداری هۆكاری داخستنەكەی نین، بەڵام بەدڵنیاییەوە داخستنی هەردەروازەیەكی سنوری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كاریگەری لە سەر جوڵەی بازرگانی دەبێت و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی داهاتی هەرێم.
سەبارەت بە داهاتی خاڵە سنوورییەکان ئاماژەی بەوەشکرد:” داهاتی گومرگ لە خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان جێگیر نییە، بەڵكو بڕی داهاتەكان لەمانگێكەوە بۆ مانگێك دەگۆڕێت، بەڵام لە ئێستادا مانگانە بە تێكرا داهاتی گومرگ لە نزیكەی 150 مليار دینار نزیك دەبێتەوە، بەڵام لەئێستادا نازانین بڕی داهاتی گومرگ لە دەروازەی سنوری سێمێلكا دەگاتە چەند.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ماوەی زیاتر لە پێنج ڕۆژە هەموو جۆرە جموجوڵێكی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی فیشخابوور- سێمێلكا، ڕاگیراوە و تائێستا دیار نییە كەی ئەو دەروازە سنورییە دەكرێتەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش



