
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، بڵاوکرایەوە کە سێ پەرلەمانتاری گۆڕان دەستلەکاردەکێشنەوە SNN-یش ئاشکرایدەکات کێ شوێنی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرێتەوە
بەڵێن ئەیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێ پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان كە بریتین لە ( دابان محەمەد، ئاشناعەبدوڵا و شیرین ئەمین) نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەیان دەخرێتە دەنگدانەوە و ئەگەر بەكۆی دەنگ دەستلەكاركێشانەوەیان قەبوڵكرا ئەوا بەگوێرەی ڕیزبەندی كۆمیسیۆن سێ كەسی دیكە شوێنیان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ڕیز بەندی كۆمیسیۆن كە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، لە جێگەی (دابان محەمەد) ( شێركۆ حەمە ئەمین) جێگەی دەگرێتەوە، لە جێگەی (ئاشنا عەبدوڵڵا، رێزان هەردی) جێگەی دەگرێتەوە، لە جێگەی (شیرین ئەمین) یش ( ڤان محەمەد) شوێنی دەگرێتەوە.
بەگوێرەی رێكارە یاساییەكان دوای قەبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارانە كۆمیسیۆن بەنامەیەك ناوی كاندیدەكان ڕەوانەی پەرلەمان دەكات و دواتر لە دانیشتنێكدا پەرلەمانتارە نوێیەكان سوێندی یاساسی دەخۆن و جێگەی پەرلەمانتارە دەستلەكار كێشاوەكان دەگرنەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



