
SNN-
ئەمڕۆ هەینی 32ھەمین خولی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە شاری جدەی سعودیە بەڕێوەدەچێت دوای 12 ساڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە لوتکەکەدا بەشدار دەبێت
لەلوتکەکەدا تیشک دەخرێتەسەر گەڕاندنەوەی سوریا و رەوشی سودان و دۆسیەی فەڵەستین.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بەشدارن و بەیانی ئەمڕۆش محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە جدە، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکە، هەروەها بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ ڤۆلۆدمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەچێتە سعودیە و بەشداری لوتکەکە دەکات.
هەروەها دوای 12 ساڵ جارێکی دیکە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەو لوتکەیەدا بەشدار دەبێت، دوای ئەوەی لە ساڵی 2011-ەوە ئەندامێتی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی ھەڵپەسێردرا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
19 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
21 hours لهمهوپێش



