
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەپێی بەدواداچوونەکانی SNN بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەگە بێلانەکانی هەولێر پارێزگاری ئەو شارە بڕی 450 ملیۆن دیناری تەرخانكردووە و هاوكات مانگانەش بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ گرتن و گواستنەوەیان بۆ شێڵتەرێكی تایبەت تەرخاندەكرێت.
بەگوێرەی زانيارييەکانی SNNكە لەبەرپرسانی پارێزگای هەولێر وەرگرتووە ئەوەخراوەتەڕوو: هەرچەندە پێشتر پلان دانرابوو كە شێڵتەری هەمیشەیی بۆ كۆكردنەوە و دەستبەسەرداگرتنی سەگەبێلانەكانی هەولێر دروستبكرێت، بەڵام دواجار بەهۆی ڕەخنەی ڕێكخراوەكانی بواری مافەكانی ئاژەڵان ڕەخنە لەو هەوڵەی پارێزگاری هەولێرگیراو و بە پێشێلكردنی مافی ئاژەڵانیان وەسفكردبوو، چونكە دڵنیان ئەو سەگانەی كە لە شێڵتەر كۆدەكرێنەوە خزمەتیان ناكرێت و كێشەو گرفتی زۆر گەورەتر دروستدەكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ڕاوێژی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ كەسانی پسپۆڕ و هاوكات ڕێكخراوەكانی بواری ئاژەڵان بڕیاردراوە كە بڕی 450 ملیۆن دینار بۆدروستكردنی شەڵتەرێكی تایبەت بەكۆكردنەوەی سەگە بێلانەكانی هەولێر تەرخانبكرێت ، بەڵام ئەو شەڵتەرە هەمیشەیی نابێت، مانگانەش بڕی 10 ملیۆن دینار تەرخاندەكرێت بۆ گرتن و گواستنەوەی سەگە بێلانەكان بۆ ئەو شەڵتەرە.
لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە ئەو سەگەبێلانانەی كە دەگیرێن و دەگوازرێنەوە بۆ ئەو شەڵتەرە بەشێوەیەكی زانستی دەخەسێندرێن بەجۆرێك كە لەداهاتوودا توانای جوتبوون و زاوزێیان نەمێنێت پاشان لە شێڵتەرەكە دەكرێنە دەرەوە و بەرەڵادەكرێنەوە بەوجۆرەش لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەی سەگە بێلانەكان كەم دەبێتەوە و بەرەو نەمان دەچن بەڵام ئەوە پێویستی بەلایەنی كەم سێ تا چوار ساڵ دەبێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


