“بودجەو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق گەرەنتی کراوە”

عەلی حەمەسەعید-SNN
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەبەوەدەکات دوای هەوڵەبەردەوامەکانیان بۆ زامنکردنی پشکی کورد لە بودجە و مووچەی فەرمانبەران و،پاشەکەوتی موۆچە، خۆشبەختانە سەرکەوتووانە تواندرا بابەتە داراییەکانی تایبەت بە پشی پارێزگاکانی هەرێم و پرۆژەکان گەرەنتی بکرێن ئەوەش لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمدایە.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای هەوڵە بەردەوامەکانی پەرلەمانتارانی کورد لەبەغداو هەوڵەکانی فراکسیۆنی یەکێتی تواندرا بابەتەداراییەکانی تایبەت بەهەرێمی کوردستان جێگیربکرێن بەتایبەت لە ڕووی گێڕانەوەی مانگانەی لە ٪10ی مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی هەرێم لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ گرفتێکی نابێت ولەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە ڕۆژی شەممە یان یەک شەممە بودجە پەسەند دەکرێت.
سەرۆکی فراسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،بابەتی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم مافی پارێزگاکانی هەرێمی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان وگەشەپێدانی هەرێمەکان بۆماوەی سێ ساڵی داهاتوو گەرەنتیکراون ئەوەش دوای ئەوهەوڵانەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی خستیانەگەڕ بۆ جێگیرکردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


