
دیناری عێراقی
SNN-عەلی حەمەسەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەياند: لیژنەی دارایی گواستنەوەی راژە ومووچەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە ناوچە دابڕێندراوەكانی بۆ سەر بەغداد پەسەندكردووە.
مەریوان نادر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی و ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بەڵینانەی كە فراكسیۆنی یەكێتی بە مامۆستایانی خوێندنی كوردی دابوو لە ناوچەدابڕێندراوەكان دوای هەوڵێكی زۆری پەرلەمانتارانی یەكێتی تواندرا جێبەجێبكرێت و لە دوایین كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگدرا لەسەر گواستنەوەی راژە و مووچەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە ناوچە دابڕێندراوەكان بۆ سەر بەغداد.
ئاماژەی بەوەشكرد، گواستنەوەی راژە و مووچەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك و تەواوی ناوچە دابڕێندراوەكان لە میلاكی حكومەتی ھەرێمەوە بۆسەر میلاكی حكومەتی فیدراڵی، یەكێك بوو لە داواكارییەكانی مامۆستایانی خوێندنی كوردی و یەكێتی نشتیمانی كوردستانیش بەڵێنی جێبەجێكردنی ئەو داواكارییەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی خستبوویە بەرنامەی كارەكانییەوە تا دواجار توانی بەڵێنەكەی بەجێبگەیەنێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لەخولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دەشڵێت، شاندی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەسەرەتای پێكهێنانی حكومەتەكەی سودانی، رێككەوتنی كردبوو كە مووچەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە ناوچە دابڕێندراوەكان بخرێتەوەسەر بەغداد و لەم بارەیەوەشەوە لایەنەكان بەڵێنەكانیان بەرامبەر یەكێتی جێبەجێكرد.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



