جوتیارانی دەشتی شارەزوور ئامادەنەبوون گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆ بكەن و خۆیان دەچنە بەغدا

کۆکردنەوەی گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر دیاركردنی وەرگرتنی بڕێكی دیاریكراو لە گەنمی جوتیاران ئەمڕۆ جوتیارانی دەشتی شارەزوور لەبەردەم سایلۆی سەیدسادق گردبوونەوە و ڕێگەیان نەدا سایلۆ هیچ بڕەگەنمیك لە جوتیاران وەربگرێت هاوكات جەختیش لەوەدەكەنەوە كە بە نوێنەرایەتی جوتیارانی سنوورەكە دەچنە بەغدا و نیگەرانییەكانیان بە بەغدا دەگەیەنن.
ئەحمەد عەبدوڵا، یەكێك لە نوێنەری جوتیارانی دەشتی شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو جیاكارییەی كە وەزارەتی بازرگانی عێراق لەنێوان جوتیارانی هەرێمی كوردستان و جوتیارانی عێراق دەیكات و سنوورێك بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئێمە دیاریكراوە، ئێمە ئامادە نینن هیچ بڕەگەنمێك ڕادەستی سایلۆ بكەین تا ئەوكاتەی حكومەتی عێراقی بە بڕیارەكەیدا دەچێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەنمونە سایلۆی سەیدسادق كە بەرهەمی گەنمی سنووری دەشتی شارەزوور وەردەگرێت لەتوانایدا هەیە بڕی زیاد لە 40 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت، بەڵام لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە پابەند كراوە كە نابێت لە 16 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت، ئەوەش بڕێكی زۆر كەمە و تەنها بەرهەمی چەند جوتیارێكی سنوورەكە دەگاتە ئەو بڕەی بۆی دیاركرایوە و دەبێت جوتیارانی دیكە لەبازاڕی ڕەش بەنرخێكی هەرزانتر گەنمەكانیان بفرۆشنەوە.
ئەو نوێنەرەی جوتیارانی دەشتی شارەزوور جەختی لەوەشكردەوە، وەك جوتیارانی سنوورەكە بەڵێنمانداوە كە نەهێلێن سایلۆی سەیدسادق هیچ بڕە گەنمێك وەربگرێت و هاوكات بە نوێنەرایتی جوتیارانی سنوورەكە دەچینە بەغدا و نیگەرانی و داواكارییەكانمان دەگەیەنین بەلایەنی پەیوەندیار بەو هیوایەی بە بڕیاركەیاندا بچنەوە و نەبنە هۆی زیان گەیاندن بە جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
23 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
34 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
55 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
23 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
34 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
55 mins لهمهوپێش



