ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی هەرێم رادەگەیەنرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمانی زانکۆکانی هەرێم راگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان، کە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ڕێککەوتی 27 و 28ی ئایاری2023 بەرێوەچوون و تیایدا هەزار و 141 بەشداربوو تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومییەکانی کوردستان ئەنجامدا.
راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئایاری2023 ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنرێن و بەشداربووان دەتوانن سەردانی ئەکاونتەکانیان بکەن بۆ وەرگرنتی ئەنجامەکان.
وەزارەتەکە دەشڵێت: بەشداربووانی دەرچوو لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی پشتگیری دەرچوون لە ئاست و خولەکان تاوەکو ئەوانەی پێشکەشی خویندنی بالا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستان دەکەن بتوانن بۆ مەبەستی وەرگرتنی خاڵ لە پرۆسەی پێشبرکێی خاڵبەندی لەسەر کورسیەکان بە پێی پلان بەکاری بھێنن و ھەژماری بکەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


