ئه‌گه‌ر كۆده‌نگى سیاسى له‌سه‌ر بودجه نه‌بێت چى رووده‌دات؟ په‌رله‌مانتارێك ئاشكرایده‌كات

ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، په‌سه‌ندكردنى بودجه به‌بێ كۆده‌نگى سیاسى یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره كراوه‌كان، ده‌شڵێت: “نابێت ئه‌ومان له‌بیربچێت كه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ى ئایار، سالم ئه‌نبوجه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه بودجه‌ى 2023ى عێراق تێبپه‌ڕێنرێت به كۆده‌نگى سیاسى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانرا كۆده‌نگى سیاسى دروستبكرێت، به‌كارهێنانى بژارده‌ى تێپه‌ڕاندنى بودجه به زۆرینه ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات، “له ئێستادا دانووستانه‌كان به‌رده‌وامن له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بودجه به‌بێ رێككه‌وتن بگاته په‌رله‌مان ئه‌وه به زۆرینه‌ى سیاسى تێده‌په‌ڕێنرێت”.
به وته‌ى سالم ئه‌نبوجه، “سه‌ره‌ڕاى ئاڵۆزییه‌كان پێویسته پرۆژه‌یاساى بودجه په‌سه‌ند بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند نه‌كرێت باجه‌كه‌ى خه‌ڵكى ده‌یدات”.
رۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2023، 2024، 2025 یه‌كێكه له پرۆژه‌یاسا گرنگه‌كان كه له رۆژى 13ى ئازارى 2023 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرا. پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساكه‌دا 12.6٪ه.
له‌نێو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌ردوو مادده‌ى 14 و 15 تایبه‌تكراون به هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌ی سه‌ره‌كى بودجه له ئێستادا په‌یوه‌سته به‌و دوو مادده‌یه‌وه، چونكه تاوه‌كو ئێستا كۆده‌نگى فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌سه‌ریان دروستنه‌بووه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


