وەزارەتی دارایی 660 ملیار كورتهێنانی هەیە، نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی ئایار بزانە

دیناری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆچوارشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران هات وتا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمیش ئاشكرای دەكات لە ئێستادا 280 ملیار دینار لە بەدرەستی حكومەتدایە بەڵام 660 ملیار كورتهێنانمان هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لەكۆی ئەو 800 ملیار دینارەی كە لەمانگی رابردوودا لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانەكرا، بڕی 80 ملیار دیناری ماوەتەوە و لەگەڵ بڕی 200 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی ئەم مانگەش لە بەردەستی حكومەتدایە و كۆی گشتی پارەی بەدەست بریتییە لە 280 ملیار دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر حكومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دینار ڕەوانە بكات ئەوا هێشتا كورتهێنانمان دەبێت چونكە بۆ تەواوی مووچەی فەرمانبەران پێویستیمان بە بڕی 940 ملیار دینار هەیە بەو پێیەش دەبێت بەغدا بڕی 660 ملیار دینار ڕەوانە بكات لەگەڵ 280 ملیار بەدەستمان ئەوكات دەتوانین مووچە بەتەواوی دابەشبكەین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ دەنگۆیەك نییە بۆ ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە بۆ هەریمی كوردستان هاوكات ئەو بڕە پارانەشی كە لەمانگەكانی ڕابردوودا ڕەوانەكراون سەرجەمیان بەشێوەی قەرزبوون و لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕدریت و قەرزەكان وەردەگیرێنەوە.
لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 كەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین و 242 هەزار و 269 كەسیان خانەنشینن، هاوكات مووچەی مانگێكی سەرجەم فەرمانبەرانیش بریتییە لە 940 ملیار دینار.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


