“یەكێتی ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی لە بەغدا بۆ نزیكەی دوو هێندە زیاکرد”

0
436

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دوای سەردانیكردنمان بۆلای وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی عێراقی توانیمان ڕەزامەندی وەربگرین بە زیادكردنی ڕێژەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە لە 375 هەزار تۆن بۆ 500 هەزار تۆن هاوكات ناردنی بەرهەمی دیكەی جوتیارانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق ئازادكرا.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەو نیگەرانییەی كە لەلایەن جوتیارانی هەرێم دروستبووبوو لەبارەی كەمی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمەكانیانەوە، وەك پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدا دەستمان بە گفتوگۆكرد بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەو بڕیارەیاندا بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دواین هەوڵماندا ئەمڕۆ سەردانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی عێراقیمان كرد و توانیمان بەهەوڵی هەموولایەك ڕیژەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران لە بۆ 500 هەزار تۆن گەنم زیاد بكەین لەكاتێكدا پێشتر بڕیاردرابوو كە تەنها بڕی 375 هەزار تۆن گەنم وەربگیرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ لەسەردانمان بۆلای وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی عێراقی گرفتێكی دیكەی جوتیارانی هەرێمی كوردستانمان گەیاندە وەزیری كشتوكاڵ ئەویش ڕیگریكردنە لە هاوردەكردنی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانە بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق، لەوبارەیەشەوە بڕیاردرا كە رێگە بكرێتەوە بۆ هاوردەكردنی بەرهەمی جوتیارانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی ناوەراست و خوارووی عێراق.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this