نەبوونی هێماكانی ئاگاداركردنەوە لەڕێگای كامێراكانی پۆینت توو پۆینت نیگەرانی شۆفێرانی لێكەوتووەتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە بەفەرمی كامیرانی تۆماركردنی تیژڕەوی ناسراوبە پۆینت توو پۆینت كەوتووەتەكار، بەڵام بەوتەی شۆفێران لەو ڕێگاسەرەكییە هێمای پێویستی ئاگاداركردنەوەی تایبەت بەو كامێرایانە دانەنراون، بەرپرسێكی هاتووچۆی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات بەشی ئەندازەی هاتووچۆ لەهەوڵدایە لە ماوەیەكی نزیكدا لە نزیك كامێراكانی چاودێریی تیژڕۆیی تابلۆی نیشاندانی خێرایی دیاریكراو دابنرێت.
سەروان كەریم، یەكێك لە شۆفێرانی تاكسی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی كامێراكانی تۆماركردنی تیژەڕەوی هاتووچۆ دانراون و كەوتووونەتە كار، بەڵام تا ئێستا بەپێی پێویست هێما و ئاماژەی هاتووچۆ لەسەر ئەو شەقامە بوونی نییە كە كامێراكانی تیادا جێگیركراوە و بۆ شۆفێر دیاری نەكراوە ئاخۆ لەكوێدا 60 یان 80 یان 100 بڕۆن.
ئاماژەی بەوەشكرد، نەبوونی ئەو هێمایانە ەوای لە شۆفێران كردووە نەزانن بە چ خێراییەك شۆفێری بكەین بۆ ئەوەی لە سزای ئەو كامێرایانە ڕزگارمان ببێت، بەتایبەت ئەگەر شۆفێرێكی ناشەرەزا بێتە سلێمانی و بەو شەقامەدا تێپەڕێت بەدڵنیاییەوە توشی سزا دەبێت بەڵام ئەگەر هێمای ئاگاداركردنەوە هەبێت ئەوكات كەس گلەیی ناكات و بەگوێرەی ئەو خێراییە شۆفێری دەكات كە بۆی دیاری كراوە.
بۆ گەیاندنی نیگەرانی ئەو شۆفێرانە بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، SNN پەیوەندی بە بەرپرسانی هاتووچۆی سلێمانییەوە كرد جەختیان لەوەكردەوە كە لەگەڵ بەشی ئەندازەی هاتووچۆی سلێمانی هەماهەنگی كراوە كە لە ماوەیەكی نزیكدا بە درێژایی شەقامەكە و لە نزیك هەموو كامێراكانی چاودێریی تیژڕۆیی تابلۆی ئاگاداركردنەوە و نیشاندانی خێرایی دیاریكراو دادەنرێت بۆ ئەوەی شۆفێران بەگوێرەی ئەو خێراییە شۆفیری بكەن كە بۆیان دیاری كراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


