
نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لە زستانی ساڵی ڕابردوو نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان لە 300 هەزار دینار نزیك بوویەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان بۆ 145 هەزار دینار دابەزیوە، بەوتەی لایەنە پەیوەندیارەكانیش نزم بوونەوەی نرخی نەوتی سپی پەیوەندی بە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمەوە هەیە بۆ دەرەوە و گەری زیاتر هەرزانبوونیشی هەیە.
قوربانی محەمەد، یەكێك لە نەوتفرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی مانگێك دەبێت نرخی نەوتی سپی ماڵان بەردەوام ڕوو لەدابەزین دەكات بەجۆرێك لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت لەنێوان 145 هەزار تا 200 هەزار دیناردایە و بەرارودبە شەش مانگی ڕابردوو لە %50ی نرخەكەی دابەزیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە زستانی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی زیادە لە 270 هەزار دیناری تێپەڕاندوو گەیشتنە نزیكەی 300 هەزار دیناریش، بەڵام ئێستا نرخی نەوتی سپی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیووە، هۆكاری ئەو دابەزنەیش پەیوەندی بەڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە بۆ وڵاتانی دەرەوە، چونكە بەشێكی زۆری نەوتی هەرێم ئێستا لەپاڵاوگەكانی ناوخۆ بەكار دەهێندرێت.
ئەو نەوتفرۆشەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر راگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەوڵاتانی دەرەوە هەروا بەردەوام بێت ئەوا نرخی نەوتی سپی ماڵان زیاتر دادەبەزێت، پێدەچێت بەرمیلێك نەوت بگاتە نزیكی 100 هەزار دینار، بەڵام ئەگەر دەستبكرێتەوە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ئەوا جارێكی دیكە نرخی نەوتی سپی ماڵان لەناوخۆی هەرێم بەرز دەبێتەوە بۆیە ئیستا كاتێكی باشە بۆ كڕینی نەوت لەلایەن هاووڵاتیانەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


