
SNN
پێشبینی دەکرێت نمەباران و هەورەبروسکە چەند ناوچەیەکی هەریم بگرنەوە و لە سبەینێشەوە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ئاراس جهبار، شارهزای كهشوههوا رایگهیاند: “ئهمڕۆ ههینی و سبهی شەممە، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، بە گشتی له نێوان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، کاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کورت لە ناوچەکانی زاخۆ و باکوور و رۆژئاوای پارێزگای دھۆک، ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و نمەباران ههیه.”
ئاماژهی بهوهش كردووه، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی ئەو بارستەھەوا گەرمەی لەسەر ناوچەکانمانە، پلەکانی گەرما بەرێژەی 3 تا 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت له نێوان 10 – 20 کم له كاتژمێرێكدا.
روونیشی كردووهتهوه، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بهم شێوهی خوارهوهیه:-
ھەولێر 38
سلێمانی 36
دھۆک 37
ھەڵەبجە 37
کەرکوک 40
گەرمیان 42
لەلایەکی دیکەوە دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، دەستەکەیان پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەروو 40 پلەی سیلیزی دەکات.
راشیگەیاندووە، سبەی شەممە کەشوهەوا هەور و هەتاو دەبێت و پلەکانی گەرما گۆرانکاری زۆریان بەسەردا نایەت. هەروەها ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچەکانی ناوەراست و باکووری وڵات هەیە.
هاوکات لە چوار رۆژی داهاتوودا، لە بەغدا و کەربەلا و نەجەف پلەکانی گەرما 43 پلە دەبن لە ئێستاشدا لە بەسرە هەتا کەرکووک پلەکانی گەرما بە تێکڕا لە نێوان 41 بۆ 44 پلەی سیلیزیدایە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


