دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەم سێ کەسەمان دەستگیرکرد کە 56 ملیۆن دیناریان دزیوە
SNN-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕویان لە سلێمانی کردبوو و زیاتر لە ( 50) ملیۆن دیناریان دزیوە .
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دەرەنجامی هەوڵە بەدەوامەکانی هێزەکانی دەزگای ئاسایش بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، بە پێی ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عێراقی ، لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی (3) تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد بە ناوەکانی :
( ئ ، ج ، ف ) لەدایکبووی 1971
( م ، م ، ع ) لەدایکبووی 1977
( ب ، م ، ل ) لەدایکبووی 1998
كەهەستاون بە دزینی بڕی (56) پەنجا و شەش ملیۆن دینار .
سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی شاری ( بەغداد )ن و بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕویان لە سلێمانی کردبوو ، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
51 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
51 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



