وردەكاری جێبەجێكردنی سیستمی پریپەید كارەبا لە بازاڕی سلێمانی و بڕی پارەی كارەبا

کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ماوەی دوو ڕۆژە كارەبای دووكان و شوێنەگشتییەكانی ناوبازاڕی سلێمانی بووەتە 24 كاتژمێری و كارەبای مۆلیدەیان نەماوە، ئەوەش دوای جێبەجێكردنی پرۆژەی بە پریپەید كردنی كارەبای زۆنی یەكەمی ناوبازاڕی سلێمانی، جەختیش دەكاتەوە كە نرخی كارەبا گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و دوكاندارەكان سەرپشكن چەندە كارەبا بەكار دەهێنن.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ دوكان و بازاڕەكانی شاری سلێمانی، ماوەی چەند ڕۆژێكە پرۆژەی سیستەمی پریپەید بۆ كارەبامان خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەوهۆیشەوە كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لەناوبازاڕی شاری سلێمانی نەماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی كارەبای پریپەید هەمان ئەو نرخەیە كە پێشتر بە دووكاندارەكان دراوە، بۆ هەر كیلۆواتێك بڕی 156 دینار وەردەگیرێت، هاوكات دوكاندارەكان لەڕێگەی كارتێكی تایبەتەوە بڕی پێویستی كارەبا دەكڕن و بەگوێرەی پێویستی خۆیان دەتوانن ئەو یەكەیەی لە كارتەكەیاندا هەیە بەكاربهێنن هاوشێوەی كارتەكانی هێڵی ئەنتەرنێت و پەیوندیكردن، هاوكات لە شەقامی مەولەویش سەنتەرێكی تایبەت بە فرۆشتنی ئەو كارتی پریپەیدە دەكەینەوە و دواتر لە هەموو شوێنێك دەتواندرێت كارتی كارەبا دەستبخرێت.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، زۆنی یەكەمی ناوبازاڕ لە سەنتەری ناو بازاڕ و لە فلكەی مامەڕیشە دەستپێدەكات تا دەگاتە فولكەی دەستەكە و پاشان شەقامی قەنات تا نەخۆشخانەی عەلی كەمال پاشان دێتەخوارەوە بۆ خوار فولكەی خانەقا لای تایەفرۆشەكان پاشان دووبارە تا فولكەی مامەڕیشە، واتە كۆی ئەو بازاڕو دوكانانە دەگرێتەوە، بۆ ئەومەبەستەش ئامێری (CIU) دراوە بە خاوەن دوكانەكان بۆ پڕكردنەوەی باڵانسی كارەبا و زانینی بڕی بەكارهێنانی كارەباكەیان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


