لەسەرئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، سلێمانی لە بەرهەمهێنانی گەنم لە پلەی یەكەمدایە

کۆکردنەوەی گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمەسەعید
ڕاوێژكارێكی وزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، لەسەرئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرهەمی گەنمی جوتیارانی پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە و زۆرترین بەرهەمی گەنمی ڕادەستكراو بە سایلوكان، ئەوەش بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراقی كە بریتیبووە لە 160 هەزار تۆن گەنم.
وەسفی خەلیل، ڕاوێژكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەدواین لیدوانی وتەبێژی وزارەتی بازرگانی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، كە جوتیارانی پارێزگای سلێمانی ڕوڵی پیشڕەوی خۆیان بینی سەبارەت بە بەرهەم هینانی زۆرترین بەرهەمی گەنمی ڕادەست كراو بە سایلوكانی، كە بریتیبووە لە 160 هەزار تۆن گەنم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ لە سلێمانی توانراوە هەزار و 250 پڕوژەی كیڵگە پەلەوەری دروست بكرێت، بەرهەمێكی یەكجار زۆریان ھەیە، كە مەزەندە دەكرێت بە دوو هێندەی پێویستی شارەكە ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ڕۆژ بەڕۆژ پارێزگای سلێمانی ڕۆڵی پێشەنگی خۆی دەبینێت لە دابینكردنی ئاسایشی خۆراك نەك تەنها بۆ خودی شارەكە، بەڵكو بۆ هەموو عێراق.
ئەو ڕاوێژكارەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، عێراق بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی لە 350 هەزار تۆنەوە زیاد كرد بۆ 500 هەزار تۆن و هەروەها، لەمەودوا ڕێگە دەكرێتەوە بۆ ئەوەی جوتیارانی هەرێم بەرهەمە كشتوكاڵیەكانیان بۆ ناوەڕاست و باشوری عێراق ببەن ئەوەش دوای هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی جوتیارانی هەرێم.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



